پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆ کەسی ڕەزیل وبەخشندە (سەخی)، وەسفیانی کرد وەکو نمونەی دوو پیاو کە قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان دەیانپارێزێت، بەخشندە کاتێک دەبەخشێت قەڵغانەکە فراوان دەبێت هەتاوەکو شوێنی دەکەوێت وهەنگاوەکانى شوێنەواری پەنجەکانی پێی دادەپۆشێت کاتێک ڕێدەکات، بەڵام کەسی ڕەزیل کاتێک بیر لە بەخشین دەکاتەوە؛ قەڵغانەکەى لەسەر تەنگ دەبێتەوە هەتاوەکو دەستی بە گەردنی دەبەسترێتەوە هەرچەندە بیەوێت فراوانی بکات ناتوانێت وهەر بە ئێسکەکانی ملیەوە دەمێنێت، لەوەیە مەبەست لەم نمونەیە هێنانەوە ئەوە بێت کە قەڵغان بۆئەوەیە مرۆڤ بپارێزێت جا چ لە دۆزەخ یان شەیتان یان تاوان وگوناهەکان واتا مرۆڤ تا زیاتر بەخشندە بێت زیاتر پارێزراو دەبێت، وخودا زاناترە.