پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاری لێیکرد سەبارەت بە باشترین شێوازى خێرکردن، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خێر بکەیت لەکاتێکدا لەش ساغ بیت وڕەزیل بیت لە نەفسی خۆتدا -واتا: حەزت لە پارە وسامانت بێت بۆئەوەى بۆ خۆت وخێزانت خەرجی بکەیت چونکە زۆرجار مرۆڤی لەش ساغ زیاتر حەزی بە پارە وسامانە لەو کەسەی تەندروستی باش نییە چونکە دەتوانێت بەهۆی لەش ساغیەوە بە ئارەزووى مامەڵەی پێوە بکات بە پێچەوانەى نەخۆشەوە-، وهەروەها پێی فەرموو: خێر بکەیت لەکاتێکدا لە هەژاری دەترسیت ئەگەر تەمەنت درێژتر بێت وهیوای ئەوە دەخوازیت کە دەوڵەمەند بیت، بۆیە خێرکردن دوا مەخە چونکە ئەگەر کاتێک مردن هات وزانیت کە دونیا بەجێدەهێڵیت ئەوا دەڵێیت بە فڵان کەس ئەوەندە خێرم بۆ بکە یان ئەوەندە ببێت بە وەسیەت بۆ ئێوە، وبە ئەوانى تریش هەمان شت بڵێیت؛ لە کاتێکدا ئەو سامانەی تۆ خاوەنیت بۆ فڵان (میراتگر) دەبێت مەبەستی ئەوەیە کەواتە پەلە بکە لە خێرکردن پێش ئەوەى مردن بێت وسامانەکەت دابەش بکرێت وفریای خێرکردن نەکەویت.