هەندێك لە هاوەڵە هەژارەكان سكاڵای حاڵ وهەژاری خۆیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەوەی كە ناتوانن خێر بكەن بە پارە وسامان بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی زۆر هەروەكو چۆن براكانیان لە خاوەن پارە وسامانی زۆر دەیكەن، هەروەها بۆئەوەی وەكو ئەوان خێر ئەنجام بدەن، لەهەمان كاتدا نوێژ دەكەن وەكو ئێمە، وڕۆژوو دەگرن وەكو ئێمە، بەڵام ئەو پارە وسامانەی زیادە لە پێویستیان؛ دەیكەن بە خێر و ئێمە ناتوانین خێر بکەین! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنیشاندەریان بوو بۆ چەند كردەوەیەك كە دەتوانن لە ڕێگایانەوە خێر بەدەست بهێنن، فەرمووی: ئایا خوای گەورە هەندێك شتی دانەناوە كە بتوانن لە ڕێگایانەوە خێر بەدەست بهێنن بۆ خۆتان؟! كاتێك دەڵێن: (سبحان الله)؛ پاداشتی خێركردنێكتان دەستدەكەوێت، هەروەها كاتێك دەڵێن: (الحمد لله)؛ ئەمە خێرە، وكاتێك دەڵێن: (لا إله إلا الله)؛ ئەمیش خێرە، و(فەرمان بە چاكە) خێرە، و(نەهی لە خراپە) خێرە، تەنانەت كاتێك یەكێكتان جووت دەبێت لەگەڵ خێزانەكەی؛ ئەمیش خێرە. پێیان سەیر بوو، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەكێك لە ئێمە ئارەزووەكەی دابمركێنێتەوە خێری دەستدەكەوێت؟! فەرمووی: ئەگەر لە حەرامدا وەكو لە زینا وشتی تر؛ ئازەووەكەی دابمركێنێتەوە، ئایا تاوانی لەسەر نانووسرێت؟ بەهەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایبمركێنێتەوە؛ ئەوا پاداشتی بۆ دەنووسرێـت.