ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری دەکات بە خۆشکردنی دەنگ بە شێوەیەکی ئاشکرا لە کاتی خوێندنی قورئان جا لە ناو نوێژدا بێت یان دەرەوەى نوێژ بە ئاوازێکی غەمبارانەوە، وقورئان پێویستی بە هیچ سەرچاوەیەکی تر نییە بۆ ئەوەى دەوڵەمەندی بکات چونکە قورئان ئەحکام وشێوازى خوێندنی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئاشکرایە لای ئەوانەى شارەزان لە زانستەکانى قورئانی پیرۆز، لێرەدا خوێندنەوەى قورئان بە تەرتیل وئاواز ودەنگی خۆشەوە مانای ئەوە نییە کە وەکو ئاوازەکانى گۆرانی ومۆسیقا بخوێندرێت بەڵکو مەبەست لێی ئەوە بە دەنگێک خۆش بخوێندرێت جیا لە خوێندنەوەکانى تر.