خوای گەورە ئەو هۆکارانەى ئامادە کردووە بۆ بەندەکان کە بەهۆیانەوە دەگاتە بەهەشت، وخۆی دەپارێزێت لە دۆزەخ، ولەو هۆکارانەش یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالى-. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی یادی خواى گەورە، ولە هۆکارەکانی ڕزگاربوونە لە ناخۆشی وترسەکانی دونیا ودواڕۆژ، وهۆکارێکە لە هۆکارەکانى ڕزگاربوون لە دۆزەخ، وئەم فەزڵە لە مەزنترین فەزڵەکانى زیکر کردن دادەنرێت.