پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ:هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق)؛ وهیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە، (إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ:جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)؛ لە خودایەتیدا -پەرستراوێتیدا- وپەروەردگارێتی وناو وسیفەتەكانیدا، (لَهُ المُلْكُ:وهەموو شتێک موڵکی ئەوە)؛ وئەو ڕكێف بە هەموو خوڵقێنراوەكان دەكات وبەڕێوەیان دەبات، (وَلَهُ الحَمْدُ:وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە)؛ حەمد وسوپاس بۆ ئەو لەسەر هەموو شتێك كە دەیخوڵقێنێت ولە قەدەردا دەینووسێت وبڕیاری لەسەر دەدات، (وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە)؛ كەس ناتوانێت ڕێگری لێبكات وبەرگری بكات لەسەر بڕیار ودەسەڵاتی، وئەوەی ویستی لەسەر نەبێت نایەتە دی وڕوونادات. هەركەسێك لە ڕۆژێكدا سەد جار ئەم زیكرە دووبارە بكاتەوە وبیڵێت، هێندەی پاداشتی ڕزگاركردنی دە بەندەی بۆ دەنووسرێت، وسەد چاكە وپلەی بۆ دەنووسرێت لە بەهەشتدا، وسەد خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە ولە گەردنی لادەدرێت، ودەبێتە هۆی پارێزگاری وبەرگری وقەڵا بۆی لە شەیتان لەوەی هەڵیبخەڵەتێنێت و بەسەریدا زاڵ بێت لەو ڕۆژەدا هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت بە ڕۆژئاوابوون، ولە ڕۆژی قیامەتدا هیچ یەكێك كردەوەی چاكتری لە ئەو ئەنجام نەداوە مەگەر یەكێك زیاتر لە ئەوەی وتبێت (كردبێت).