عوسمان کوڕی ئەبی ئەلعاس -ڕەزای خواى لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم، ودەبێتە هۆی ئەوەی خشوعم نەمێنێت لەنوێژدا، وخوێندنەوەم لێ تێکەڵ دەكات وتووشی گومان دەبم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت بەمە كرد ؛ داوای یارمەتی لە الله بكە وپەنای پێ بگرە، وسێ جار تف* بکە بە لای چەپدا، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت. *(تف: مەبەست لێی تف كردنێكە تەنها هەواکە بێت لەگەڵ چەند تەڕیەکی کەم لە ئاوی تفەکە -تفێکی کەم بەسەر زمان-)