پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی سەرەتای دروستکردنی بوونەوەرەکان دەکات، باسی ئەوە دەکات کە فریشتەکان لە نور (ڕووناکى) دروستکراوە بۆیە سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە ناکەن وخۆیان بە گەورە نازانن بەرامبەر پەرستنی وگوێڕایەڵیکردنی، بەڵام جنۆکەکان لە ئاگر دروستکراون، بۆیە زۆربەیان سیفەتی سەرەڕۆیی وهەڵەشەیی ولە خۆبایی بوون ودوژمنکاریان تێدایە، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە باسکراوە لە قورئانی پیرۆزدا واتە: لە قوڕێکی وشکبووی سوورکراو وەکو سواڵەت، پاشان لەم ماددەیەوە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئادەمی دروستکرد -علیه السلام-.