عامر ئەلشەعبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری کرد لە عەلقەمە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-، وهەردوویان لە تابیعین، ووتی: ئایا ئیبن مەسعود لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ عەلقەمە پێی ووت: سەبارەت بە ئەمە پرسیارم لە ئیبن مەسعود کرد، ئەویش (ئیبن مەسعود) پێی ووت کە هیچ یەکێکیان لەگەڵی ئامادەى ئەو ڕووداوە نەبوون، بەڵام شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لەناکاو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان لە نێو دۆڵ وگرد ولەسەر ڕێگاکاندا؛ بەڵام نەیان دۆزیەوە، ترسان لەوەى بە نهێنی کوژرا بێت یان جنۆکەکان ئەویان بردبێت، بۆیە ئەو شەوە زۆر خەفەتبار ودڵتەنگ بوون، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات پێغەمبەریان بینی لە ئاراستەى ئەشکەوتی حیرائەوە هات، پێیان ووت کە ئەو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان نەیاندۆزیەوە بۆیە ئەو شەوە زۆر دڵتەنگ وغەمبار بوون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: بانگخوازێک -نێردراوێک- لە جنۆکەکان هات بۆ لای وئەویش لەگەڵیدا ڕۆیشت بۆئەوەى قورئان بخوێنێت بەسەر جنۆکەکاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵاندا ڕۆیشت بۆئەوەى شوێنەواری ئەوان وشوێنەواری ئاگرەکەیان نیشان بدات، وبە هاوەڵانی فەرموو کە جنۆکەکان داوایان لێکرد سەبارەت بە قوت وخۆراکیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بە جنۆکەکانى فەرموو: بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی زیاتری لەسەر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئومەتەکەى خۆیان پاک بکەنەوە بە ئێسک وپاشەڕۆی ئاژەڵ؛ چونکە ئەوانە خۆراکی براکانیانن لە جنۆکەکان.