ئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت -ئەمیش ئەو شوێنیە لەسەری دادەنیشێت-، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت لە جنۆکەکان بۆئەوەى خەڵکی گومڕا بکەن وتووشی فیتنەیان بکەن، نزیکترینیان لە ڕووی پلەوە لە ئیبلیس ئەوەیانە کە زیاتر خەڵکی گومڕا دەکات، یەکێک لە شەیتانەکان دێت وبە ئیبلیس دەڵێت: ئاوا وئاوام کرد، واتا فەرمانى دزی کردن وئارەق -مەی- خواردنم پێیکرد، وئیبلیس پێی دەڵێت: شتێکی گەورەت نەکردووە، هەتاوەکو یەکێک لە شەیتانەکان دێت وبە ئیبلیس دەڵێت: فڵان کەسم جێنەهێشت هەتاوەکو ناکۆکیم خستە نێوان خۆی خێزانەکەى وتەڵاقی دا، بۆیە ئیبلیس لە خۆی نزیکی دەکاتەوە وباوەشی پێدا دەکات ودەڵێت: (تۆ باشت کردووە) واتا: تۆ هیواکەی منت بەدیهێنا لە گومڕاکردنی خەڵکی ولە ڕێ لادانیان.