پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی وامان تێدایە هەندێک شت دێت بەخەیاڵیا بەڵام قسەکردن سەبارەتی زۆر گەورە وترسناکە، بە پلەیەک ئەگەر ببێت بە خەڵوز خۆشەویستترە لەلای لەوەى باسی بکات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی -الله أکبر- دووجار وحەمد وستایشی خواى کرد لەسەر ئەوەى پیلانی شەیتانى کەمکردووەتەوە تەنها بۆ وەسوەسە کردن.