پێغەمبەر -صلى الله علیە وسلم- سوێند دەخوات بە پەروەردگاری وپاشان دەفەرموێت: ئەگەر ئێوە گوناهـ وتاوان نەکەن ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت وکەسانێک دێن کە داواى لێخۆشبوون دەکەن (ئیستیغفار دەکەن) پاش هەر تاوان وگوناهێک بە نیەتێکی ڕاستگۆ ودڵێکی بێگومانەوە؛ بۆ ئەوەى خواى گەورە لە تاوانەکانیان خۆش بێت.