موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- چووە لای کۆڕێک لەنێو مزگەوت، پرسیاری لێیان كرد بەهۆی چی بەم شێوەیە دانیشتوون، ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین، موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن لەسەر ئەوەی تەنها بۆ یادی خوای گەورە دانیشتوون وكۆبوونەتەوە، ئەوانیش سوێندیان خوارد، پاشان پێیانی ووت: من داوای سوێند خواردنم لێتان نەكرد بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لە سەرتان، دواتر نزیكی پەیوەندی خزمایەتی خۆی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- باس کرد بۆیان، وهیچ كەسێك هێندەی ئەو لێی نزیك نەبووە ؛ چونكە ئوم حەبیبەی خوشكی خێزانی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەها ئەو لە نووسەرانی وەحی بوو، لەگەڵ ئەمەیشدا ژمارەیەكی كەم لە فەرموودەی گێڕاوەتەوە، دووا جار فەرمووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لە ماڵەكەی دەرچوو، وبینی ئەوان لە نێو مزگەوت دانیشتوون ویادی خوای گەورە وسوپاسی دەكەن لەسەر هیدایەتدانیان بۆ ئیسلام، وئەو نیعمەتانەی پێیانی بەخشیووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن وەكو داواكردنی موعاویە لە هاوەڵان -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری پرسیار كردنەكە وداواكردنی سوێند خواردنی ڕوونكردەوە؛ ئەویش ئەوەیە: جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێی ووت خوای گەورە -عز وجل- لەلای فریشتەكان شانازیان پێوە دەكات وستایشیان دەكات، وفەزڵیان باسدەكات وكردەوە چاكەكانیان پیشان دەدات.