پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەوەی هەركەسێك گوێی لە بانگبێژ بێت لەكاتی بانگدان ئەوا پێویستە لەپاش ئەو ؛ ڕستەكانی بانگەكە دووبارە بكاتەوە، جگە لە (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) نەبێت ؛ بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت)، دواتر سەڵات دەدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش تەواوبوونی بانگەكە، هەركەسێك یەك سەڵات بدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خوای گەورە دە سەڵاتی لەسەر دەدات، ومانای سەڵاتی خوای گەورە لەسەر بەندە ئەوەیە: خوای گەورە ستایشی دەكات لەلای فریشتەكان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە نزاكردن بۆئەوەی پەروەردگار وەسیلەت بە ئەو ببەخشێت ، ئەمیش بەرزترین پلەیە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەك بەندە دەبێت لەنێو هەموو بەندەكانی الله -سبحانه وتعالی-، وهیوای خواست بۆ ئەو بێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سادە وبێ فیز بوو بۆیە وای فەرموو ؛ چونكە ئەگەر ئەو پلە بەرزە بۆ یەك كەس بێت ئەوا تەنها بۆ ئەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەبەرئەوەی ئەو چاكترین خوڵقێنراوی خودایە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەركەسێك نزای وەسیلەت بكات بۆ ئەو ؛ ئەوا شەفاعەت كردنی بۆ ئەو كەسە واجب دەبێت.