پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)». ماناکەى: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک بەتایبەت وتەواو موڵکی ئەوە، وتەنها ئەو شایستەى ستایش و وەسفکردنە لەگەڵ خۆشەویستی و بەمەزندانان، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە. ئەوەى ئەم زیکرە دە جار بڵێت لەڕۆژێکدا؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە دە کۆیلە ئازاد دەکات لەنەوەکانى ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم -علیهما الصلاة والسلام-، و بەتایبەت باسی نەوەکانى ئیسماعیلی کرد -علیه السلام- چونکە ڕێزدارترینن.