بانگدان بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكیە كە كاتی نوێژكردن هاتووە، و ڕستەكانی بانگدان ؛ ڕستەكانی بیروباوەڕی لەخۆگرتووە لەئاینی ئیسلامدا. لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی ڕێگەپێدراوە لەكاتی بیستنی بانگدا ؛ ڕوونیدەكاتەوە، ئەویش ئەوەیە بیسەر وەكو بانگبێژ بڵێت، ئەگەر بانگبێژ ووتی: (الله أكبر الله أكبر)، ئەوا بیسەریش دەڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، بەم شێوە لەپاش بانگبێژ ڕستەكان دووبارە دەكاتەوە هەتا بانگبێژ دەگاتە ئەوەی دەڵێت: (حي على الصلاة) ، (حي على الفلاح)، لەم كاتەدا بیستەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەركەسێك بەدڵسۆزی لەدڵیەوە بانگەكە دووبارە بكاتەوە لەپاش بانگبێژ ؛ دەچێتە بەهەشتەوە. مانای ڕستەكانی بانگدان: (الله أكبر): واتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەهەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە. (أشهد أن لا إله إلا الله): واتا هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. (أشهد أن محمدا رسول الله): واتا دانیپێدا دەنێم وشاهێدی دەدەم بە زمان ودڵم كە موحەمەد پێغەمبەری خودایە، خوای گەورە ناردوویەتی، وگوێڕایەڵیكردنی واجبە. (حي على الصلاة): واتا وەرن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وكاتێك بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله): واتا هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت. (حي على الفلاح): واتا وەرن بۆ هۆكارەكانی بردنەوە وسەركەوتن وسەرفرازی، ئەویش بردنەوەی بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ.