لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت بانگبێژەكان كە خەڵكی بانگ دەكەن بۆ ئەنجامدانی نوێژ درێژترین گەردنیان هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمیش بەهۆی ڕێزداری كردەوەكەیان، وزۆری ومەزنی خێر وپاداشتیان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەى بانگدان، وهاندان بۆ ئەوەی مرۆڤ بانگ بدات.
  • ڕوونکردنەوەى ڕێزداری وشەرەفمەندی بانگبێژەکان، وبەرزی پلە وپایەیان لەڕۆژی قیامەتدا.