لە عبداللەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی ئەبی سەعسەعەوە دەڵێت: ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: «دەبینم حەزت لە پەز ودەشتاییە؛ ئەگەر لەگەڵ پەزەکەتدا بوویت، وبانگت دا ئەوا دەنگ بەرز بکەرەوە لە کاتی بانگدان، چونکە هەرکەسێک لە جن یان مرۆڤ یان هەرشتێکی تر گوێیان لە دەنگی بانگبێژ بێت لە هەر دووریەکەوە؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی بۆ دەدەن (بۆ بانگبێژەکە)»، ئەبو سەعید دەڵێت: بیستوومە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-. صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لە عبداللەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی ئەبی سەعسەعەوە دەڵێت: ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: (دەبینم حەزت لە پەز ودەشتاییە، ئەگەر لەگەڵ پەزەکەتدا بوویت، وبانگت دا): واتا ئەگەر ویستت بانگ بدەیت بۆ ئەنجامدانى نوێژکردن. (ئەوا دەنگ بەرز بکەرەوە لە کاتی بانگدان، چونکە هەرکەسێک لە جن یان مرۆڤ یان هەرشتێکی تر، گوێیان لە دەنگی بانگبێژ بێت لە هەر دووریەکەوە): ئەگەر لە شوێنێکی دووریش بێت، هەرشتێکی تر وەکو مرۆڤ وجنۆکە، ووتراوە: گشتییە بۆ هەموو بوونەوەرێک ببیستێت ئەگەرچیش ئاقڵ نەبێت وەکو هەموو ئاژەڵەکان بێجگە لە شتە بێ ڕۆحەکان. (ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی بۆ دەدەن -بۆ بانگبێژەکە-): واتا شاهێدی بۆ دەدەن بەوەى کە لە بانگبێژان بووە وئەمیش وەکو ئاماژەکردنێک بۆ فەزڵی وپاداشتی.