ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کەسێک خۆی بە شیاو بزانێت بۆئەوەى پێشنوێژی -ئیمامى- خەڵکی بێت؛ ئەوا دروستە داواى بکات لە فەرمانڕەوا، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە؛ چونکە نەهی کراوە لە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی، بەڵکو داواکردنی پێشنوێژی کردنە بۆ خەڵکی، ودەبێت ڕەچاوی نوێژخوێنەکان بکات چونکە کەسی لاواز و بەتەمەن وخاوەن پێویستیان تێدایە، ونابێت ناڕەحەتی وقورسی بخاتە سەریان، وباشتر وایە بانگبێژ هیچ نرخێک وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکە وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى کردەوەکەى نزیکتر بێت لە دڵسۆزی وئیخلاصی بۆ خواى گەورە، وئەگەر کەسی خۆبەخش نەبوو ئەوا دروستە فەرمانڕەوا نرخێک بۆ بانگبێژێت دابنێت لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-.