لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لە نێوان هەموو بانگدان وقامەتێك ؛ نوێژ هەیە، وئەمەی سێ جار دووبارە كردەوە، ولە سێیەم جار ڕایگەیاند كە ئەم نوێژە سونەتە بۆ هەركەسێك بیەوێت ئەنجامی بدات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نوێژكردن لەنێوان بانگدان وقامەت ؛ سونەتە.
  • ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دووبارەكردنەوەی قسە، ئەمیش بۆئەوەی خەڵكی زیاتر گوێی لێبێت وبۆ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی بابەتەكە.
  • لە فەرموودەكەدا دەستەواژەی (الأذانين:دووبانگەكە) هاتووە؛ مەبەست لێیان بانگدان وقامەتە، وپێیان دەووترێت (الأذانين:دووبانگەكە) چونكە لە زمانی عەرەبیدا زۆرجار دوو شتی نزیك وهاومانای یەكتر ؛ ناوی یەكێكیان دەووترێت ومەبەست ئەوی تریانیشە، وەكو دەڵێن: (القمرین:دوومانگەكە) ومەبەست لێی (خۆر ومانگە) ودەڵێن: (العُمَرَيْن) مەبەست لێی (ئەبو بەكر وعومەرە).
  • بانگدان ؛ ڕاگەیاندنی هاتنی كاتی نوێژە، وقامەت كردن ؛ ڕاگەیاندنە بۆ ئامادەبوونی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت.