شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەنجامدانى دوو ڕکات سونەت لە پێش نوێژی مەغریب، ئەمیش لە پاش بانگی مەغریب؛ بۆ هەرکەسێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بەڵام لە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان نیین، بۆیە باشتر وایە -موستەحەبە- مسوڵمان بەردەوام ئەنجامی نەدات؛ بۆئەوەى نەچوێندرێت بە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان، گێڕانەوە لەسەر ئەم دوو ڕکاتە هاتووە بە هەر سێ جۆرەکەى سونەتەوە -وتەیی،کرداری،ڕازی بوون:قول,فعل,تقرير-: فەرمانى پێیکردووە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وخۆی ئەم دوو ڕکاتەی ئەنجامداوە هەروەکو لە گێڕانەوەى -إبن حبان- هاتووە، وهاوەڵانی بینیووە کە ئەم دوو ڕکاتەیان ئەنجامداوە؛ ڕازی بووە لەسەر ئەمە ونەهی لێیان نەکردووە.