عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونیدەكاتەوە كە دە ڕکات نوێژی سونەتی لەبەركردووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێیان دەووترێت سونەتە راتیبەكان، كە بەم شێوەیە: دوو ڕكات لەپێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپاشی، دوو ڕكات لەپاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات لەپاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، بەم شێوەیە دە ڕكاتەكە. سەبارەت بە نوێژی هەینی ؛ دوو ڕكات لەپاشی.