explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە كە هەركەسێك چووە نێو مزگەوتەوە ؛ لە هەركاتێك و بۆ هەرمەبەستێك بێت، دەبێت دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئەوەی دابنیشێت وئەمیش پێی دەووترێت دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد:سڵاوكردن لە مزگەوت).

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەنجامدانی دوو ڕكات سونەتە ؛ لەكاتی چوونە نێو مزگەوت وپێش دانیشتن، پێی دەووترێت: دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد).
  • ئەم فەرمانە لەسەر ئەو کەسەیە كە دەیەوێت دابنیشێت لە نێو مزگەوتدا، بۆیە هەرکەسێک بچێتە نێو مزگەوتەوە ودەربچێت ودانەنیشتێت ؛ فەرمانەکە نایگرێتەوە.
  • ئەگەر نوێژخوێن بچێتە نێو مزگەوتەوە وخەڵكی لەنوێژی بەكۆمەڵدا بن، وئەویش لەگەڵیان بچێتە نێو ڕیزەوە ؛ ئەمە شوێنی ئەو دوو ڕكاتە دەگرێتەوە وپێویست ناكات ئەنجامی بداتەوە.