explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەكات بەوەی ڕیزەكان لەكاتی نوێژدا ڕێك بن، ونابێت هەندێك لەپێش یان لەپاشی هەندێكی ترەوە بێت، وڕێكخستنی ڕیزەكان لەنیشانەی كامڵێتی نوێژە، وناڕێكی ڕیزەكان كەموكورتیە لە نوێژدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • چەخت کردنە سەر كردەوە كردن بە هەموو ئەو شتانەی هۆكارە بۆ كامڵی نوێژ ودووری دەخاتەوە لە كەموكورتی.
  • دانایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فێركردندا، لێرەدا حوكمەكەی لەگەڵ هۆكاردا باسكرد ؛ بۆئەوەی دانایی شەرع لەم ڕێسایە ڕوون بێتەوە، ودەروونەكان چالاك بن بۆ گوێڕایەڵیكردنی.