explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەو كەسەی كە سەری لەپێش سەری ئیمام بەرز دەکاتەوە لەكاتی نوێژدا ؛ بەوەی خوای گەورە لەوەیە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • چوار حاڵەت هەیە لە پەیوەندی نێوان نوێژخوێنەكان لەگەڵ ئیمام، سیانیان نەهی لێكراوە، كە ئەمانەن: پێشبڕكێ كردن لەگەڵ ئیمام، جوڵەكردن لەگەڵ ئیمام، ودواكەوتن لێی، ئەوەی ڕێگەپێدراوە: بریتیە لە شوێنكەوتنی.
  • واجبە نوێژخوێن شوێنی ئیمام بکەوێت لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا.
  • ئەو کەسەی سەری لە پێش ئیمام بەرز دەکاتەوە ؛ هەڕەشەی لێكراوە بەوەی لەوەیە لەڕاستیدا شێوەی بگۆڕدرێت بۆ شێوەى گوێدرێژ، وئەمیش جۆرێكە لەتێكچوونی شێوە -مەسخ-.