ئەگەر یەکێک لە ئێوە هات بۆ نوێژ وئیمام (پێشنوێژ) لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراو بوو لە ڕکوع یان کڕنووش (سجود) یان دانیشتن ئەوا با ئەویش پاش تەکبیرەی ئیحرام (ووتنی: - الله أکبر - بۆ چوونە ناو نوێژ) حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات ئەگەر لە حاڵی وەستان یان ڕکوع یان جگە لەوانە بوو، ونابێت چاوەڕێی ئیمام بکات هەتاوەکو دەوەستێتەوە سەر پێ بۆ ڕکاتی دواتر کە خەڵکی زۆر جار وا دەکەن.