پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەگەڵ هاوەڵانی ئەنجامدا، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو بینی پیاوێک بە تەنهایە ونوێژی لە گەڵ خەڵکی نەکردووە، بۆیە بەهۆی نەرم ونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانی شێوازى بانگەوازی کردنی بۆ لای خواى گەورە؛ ڕەخنەی لێنەگرت ولێی توڕە نەبوو بەهۆی ئەوەى کە لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکردووە هەتا هۆکاری ئەم کارەی بزانێت، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی شتێک ڕێگر بوو لەوەى لەگەڵ خەڵکی نوێژ بکەیت؟ ئەویش (پیاوەکە) بیانووەکەى (عوزرەکەى) بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش ئەوەیە تووشی لەشگرانی بووە وئاوی دەستناکەوێت بۆ ئەوەى خۆی پێ بشوات، بۆیە نوێژەکەى دواخست هەتاوەکو ئاوی دەستدکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو خواى گەورە بەهۆی ڕەحم وبەزەیی هاتنەوەى بە بەندەکانى؛ ڕێگەى بە بەکارهێنانى شتێک داوە کە شوێنی ئاو بگرێتەوە، ئەویش بریتیە لە خۆڵ (خاکی پاک)، بۆیە بەکاریبهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وبەسە بۆت وشوێنی ئاوەکە دەگرێتەوە.