پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە پوختکردنەوەی نوێژەکان بە گوێرەی سونەت، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە نوێژخوێنانى ئامادە بوو هەیە لاشەی لاوازە وبێ توانایە، وهەیە نەخۆشە، هەیە پێویستیەکی هەیە دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام هەرکەسێک بە تەنها نوێژ بکات ئەوا دەتوانێت بە ویستی خۆی نوێژەکەی زۆر بخایەنێت یان کەم بخایەنێت.