پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر ڕیزەکان ڕێک نەبن ئەوا خواى گەورە ناکۆکی دەخاتە نێوان دڵی ئەوانەى کە لە ڕیزەکاندا بە لاری وناڕێکی دەوەستن، وئەمیش کاتێک دەبێت کە هەندێک کەس پێشی هەندێک کەس دەبێت وبۆشایی لە نێوانەکان جێدەهێڵن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێر دەکرد بە وتە وکردەوەیش هەروەکو لەم فەرموودەیەدا بە دەستی خۆی ڕیزەکانی ڕێکدەخست، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو کە تەواو ئیتر فێربوونە وتێگەیشتوونە، ولە یەکێک لە نوێژەکاندا هاوەڵێکی بینی کە سینگی لە ڕیزەکە دەرچوو بوو (واتە سینگی -نیوە لاشەی سەرەوەى- هێنابووە پێشەوە) لە نێو هاوەڵاندا کە دیاربوو ڕیزەکە ناڕێکی تێدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە بوو وفەرمووی: (ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە).