لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

هەرکەسێک بە نێو مزگەوتێک یان بازاڕێک یان شوێنێکی کۆبوونەوەى مسوڵمانان تێپەڕی ئەگەر تیر یان ڕم یان چەک یان هەرشتێکی هاوشێوەى ئەمانەى پێبوو، ئەوا پێویستە بە وریاییەوە دەستی پێوە بگرێت نەوەک بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات.