یەکێک لە هاوەڵان دەرچوو بەرەو مزگەوتی قوباء کە لە دەوروپشتی شاری مەدینەیە، بینی کە ئەو خەڵکەى لەو مزگەوتە نوێژ دەکەن؛ هەڵوەشاندنەوەى حوکمی نوێژکردن بەرەو قیبلەی یەکەمیان پێنەگەیشتووە، وهێشتا بەرەو ئاراستەی شام (بەرەو ئاراستەی -بیت المقدس- نوێژ دەکەن)، بۆیە ئەم هاوەڵە پێیانی ووت کە ڕوو لە کەعبە بکەن چونکە لەمەودا کەعبە دەبێتە قیبلەی مسوڵمانان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی بۆ سەر دابەزیووە سەبارەت بە ئەم مەسەلەیە کە خواى گەورە دەفەرموێت: { قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ} [البقرة: 144] واتە: {بەڕاستی ئێمە گەڕانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین دەی سوێند بە خودا ڕووت دەکەینە ڕووگەیەک -قیبلەیەک- کە بە لاتەوە پەسەندت بێت وڕازی بیت پێی ئیتر ڕووت وەرچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (مسجد الحرام) ئێوەش ئەی موسڵمانان لەھەر لایەک بوون (لە نوێژدا) ڕووتان وەربگێڕن بەرەو ئاراستەی (مسجد الحرام) بە ڕاستی ئەوانەی پەڕاویان پێدراوە چاک دەزانن کە ئەمە شتێکی ڕاستە لە پەروەردگاریانەوە، وخودا بێ ئاگا نییە لەوەی کە دەیکەن}، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژدا ڕووی لە کەعبە کرد، بۆیە لە نیشانەى دروستی وخێرایی تێگەیشتنیان دەستبەجێ ڕوویان سوڕاند لە ئاراستەى شامەوە (بیت المقدس)ەوە بەرەو ئاراستەی کەعبەی پیرۆز -قیبلەی دووەم-.