پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕێنموێنی موسڵمانی کردووە بەوەی كاتێك دەیەوێت بچێتە نێو مزگەوتەوە؛ سەلام لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بدات بە ووتنی: (اللهم صل وسلم على محمد) واتە: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم-)، پاشان بڵێت: (اللهم افتح لي أبواب رحمتك) واتە: (خودایە، دەرگاکانی ڕەحمەتی خۆتم بۆ بکەرەوە). و کاتێک كە دەیەوێت بێـتە دەرەوە، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات -صلى اللە علیە وسلم-، و بڵێت: (اللهم اعصمني من الشيطان الرجيم) واتە: (خودایە، بمپارێزە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو)، و لە گێڕانەوەی (حاكم)دا هاتووە: با بڵێت: (اللهم أجرني من الشيطان الرجيم) واتە: (خودایە، پەنام بدە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو).