لە خووی ئەعرابەکان* ئەوەیە کە وشک ونەفامن، ئەمیش بەهۆی دووریان لە فێربوونی ئەو پەیامەى خودا بۆ پێغەمبەرەکەى دایبەزاندووە -صلى اللە علیە وسلم-. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵانیدا بوو لە مزگەوتی نەبەوی، پیاوێکی ئەعرابی هات ولە گۆشەیەکی مزگەوتەکە میزی کرد، وپێی وابوو ئەوێ وەکو دەشت وایە، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەمەیان بەلاوە شتێکی گەورە بوو؛ ئەمیش بەهۆی مەزنی ڕێز وقەدری مزگەوتەوە ولێی توڕەبوون لە کاتی میزکردنەکەیدا، بەڵام خاوەنی جوانترین ڕەوشت کە نێردراوە بۆ موژدەدان وئاسانکاری لەسەر خەڵکی فەرمانى پێکردن کە وازی لێبهێنن، چونکە دەیزانی حاڵی ئەعرابەکان چۆنە، وبۆ ئەوەى بەشێکی زیاتر لە نێو مزگەوتەکە و لاشە وجلەکەى پیس نەکات کە ببێتە مایەی زیانلێدان بۆی، وبۆ ئەوەى لە پاشاندا ئامۆژگاری وفێرکردن قبوڵ بکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری دەکات، وفەرمانى کرد کە شوێنی میزەکەى پاک بکەنەوە ئەویش بە ڕشتنی سەتڵێک ئاو بەسەر شوێنەواری میزەکەدا. *(ئەعرابەکان: مەبەست ئەو عەرەبانەیە کە دەشتەکان دەژین، واتا: لە دەرەوەى شار وگوندەکان دەژین)