ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو وخزمەتكارێكی هاوتەمەنی شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەكەوتن ئەگەر دەربچووایە بۆ دەست بەئاو گەیاندن، وگۆچانێكیان لەگەڵ خۆیان دەبرد كە سەرەكەی وەكو سەری ڕم وابوو بۆئەوەی پارچە قوماشێكی پێوە هەڵبواسن ودایبپۆشێت لەكاتی دەست بەئاو گەیاندنیدا، هەروەها وەكو سوترەیەك -بەربەستێك- بەكاری دەهێنا لەكاتی نوێژدا، هەروەها كوندەیەکی لە پێست دروستكراوی بچووكیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرت كە پڕ بوو لە ئاو، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوكردنی تەواو بكردایە یەكێكیان كوندەكەی پێدەدا وتارەتی بە ئاوەكە دەگرد.