عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مەزی زۆری لێدەردەچوو، ئەمیش ئاوێكی سپی تەنك ولینجە لە چوكی پیاو دەردەچێت لەكاتی شەهوەت یان پێش جووتبوون، ونەیدەزانی چی بكات لەكاتی دەرچوونی، وشەرمی كرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات ؛ چونكە فاتیمەی كچی هاوسەری بوو بۆیە داوای لە میقدادی كوڕی ئەسوەد كرد بۆئەوەی پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات سەبارەت بەم حاڵەتە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: دەبێت چوكی بشوات پاشان دەستنوێژ بگرێت.