ئەسماء -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خوێنی سووڕی مانگانە لەسەر جل، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنییەتی لابردنی ئەم خوێنەى لەسەر جل باسکرد ئەویش ئەوەیە پێویستە ئافرەت سەرەتا بیکڕێنێت بە نینۆکەکانى بۆئەوەى بنچینەکەى نەمێنێت وپاشان بە دەستەکانى دەیشوات بۆئەوەى شوێنەواری خوێنەکە نەمێنێت، پێویستە ئەم ڕیزبەندیە ڕەچاو بکرێت کە باشترینە بۆ لابردنی پیسی وخوێنی سەر جل، چونکە ئەگەر بە پێچەوانە بێت ئەوا پیسی وخوێنەکە دەمێنێت، بۆیە شوێنەواری خوێنەکە لەوەى پێشووتر زۆرتر دەبێت، ئەگەر هەنگاوەکان جێبەجێ بکات وجوان جلەکە بشوات بە ئەم هەنگاوانە ئەوا دەتوانێت نوێژی پێوە بکات.