خەولەى کچی یەسار -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد، باسی ئەوەى کرد تەنها یەک جلی هەیە، وئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ جلەکە خوێنی پێوە دەبێت، ئایا چیبکات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد بە ئاو جلەکە بشوات ئەگەر پاکبوویەوە، وپاشان نوێژ بەو جلەوە بکات، وئافرەتەکە باسی ئەوەی کرد لەوەیە شوێنەوارى خوێن پاش شۆردنیش هەر بمێنێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئاو بەسە بۆ پاککردنەوەى جل، وئەو ڕەنگەى دەمێنێت پاش ئەوپەڕی هەوڵدان بۆ شۆردنی جلەکە؛ هیچ زیانێکی نابێت و نوێژکردن بەو جلەوە دروستە.