لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت». لە ڕیوایەتەکەی (مسلم)دا: «یەکەم جار بە خۆڵ بیشوات». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە شۆردنی دەوری (كەرەستەی خواردن) حەوت جار ؛ ئەگەر سەگ زمانی لێدابوو، یەكەم جار دەبێت خۆڵ بهێنێت بەسەریدا پاشان ئاوی پێدا بكات، بەم شێوازە خاوێنی تەواو دێتە جێ لە پیسی وزەرەری

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لیكی سەگ پیسە لە شەرعدا.
  • ئەگەر سەگ زمانی دا لە دەوریەک -دەفرێک-، ئەوا دەفرەکە پیس دەبێت، وئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەهەمان شێوە پیس بووە.
  • پاککردنەوە بە خۆڵ -قوڕ- ودووبارە شۆردنەوەی حەوت جار ؛ ئەمە تایبەتە بە شتێک کە سەگ دەم وزمانى لێدا بێت، بەڵام شتێک میز یان پاشەڕۆ یان هەر پیسیەکی تری سەگی بەسەرەوە بێت ؛ ئەم شێوازە پاككردنەوە نایگرێتەوە.
  • چۆنیەتی شۆدنی دەوری -دەفر:پەرداخ- بە خۆڵ: ئاو دەکاتە نێو دەفرەكە وخۆڵ دەكات بەسەریدا، پاشان دەفرەكە بەم تێكەڵەیە لە خۆڵ وئاو -قوڕ- دەشوات.
  • ڕووکەشی فەرموودەکە گشتیە وهەموو سەگەکان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو سەگانەیشی کە شەریعەت ڕێگەى بە ڕاگرتنیان داوە، وەکو سەگی ڕاوکردن وپاسەوانى وسەگی شوانی.
  • سابون وڕووەکی ئەشنان جێگاى خۆڵ -قوڕ- ناگرێتەوە بۆ پاککردنەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەق باسی خۆڵی كردووە.