ئەبو قەتادە دەستی بە دەستنوێژگرتن کرد، وپشیلەیەک هاتە ژوورەوە -چونکە پشیلە زۆر جار دێتە ناو ماڵان وتێکەڵ دەبێت لەگەڵ ژیانی مرۆڤەکان-، ئەبو قەتادە دەفرەکەى بۆ پشیلەکە لار کردەوە بۆئەوەى لە ئاوی دەستنوێژگرتنەکە بخوات، کەبشە -كە خێزانی کوڕەکەى ئەبی قەتادەیە- ئەم کارەى بە لاوە سەیر بوو چونکە ئەم ئاوە بۆ دەستنوێژگرتن دانراوە بۆیە دەبێت پاک وپاککەرەوە بێت، ئەبو قەتادە پێی ووت کە پشیلە پیس نییە وکاریگەر نابێت لەسەر تێکچوونی ئاوەکە چونکە پشیلە زۆر هاتوچۆ دەکات و لەگەڵ ژیانی خەڵکی تێکەڵ دەبێت.