پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی بینی گەدەى -ناو سکی- لکا بوو بە پشتیەوە (بەهۆی زۆری برسێتیەوە)، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانیکرد بە نەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان، وپێویستە مرۆڤ بە جوانی وچاکەکاری مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئەرکێک نەخاتە سەریان کە لە توانایاندا نەبێت، وکەمتەرخەمی نەکات لە پێدانی ئاو وخواردن بۆیان، وپێویستە سواریان بێت و بەکاریان بهێنێت بۆ هەڵگرتنی شتومەک؛ کاتێک گونجاون بۆ سوار بوون وتوانای هەڵگرتنی شتومەکیان هەیە، وکاتێک گۆشتەکەیان بخوات کە گونجاون بۆ خواردن.