سەعیدی کوڕی جوبەیر باسی ئەوە دەکات کە ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە لای کۆمەڵێک گەنجی قوڕەیشی تێپەڕ بوو؛ باڵندەیەکیان بەستبووەوە بۆ نیشانشکێنی وتیرەکانیان تێدەگرت، بۆئەوەى بزانن کامیان تیرەکەى دەیپێکێت ودەستی ڕاستترە لە نیشانشکێنیدا، هەر تیرێک باڵندەکەى نەپێکایە؛ دەیاندا بە خاوەن باڵندەکە، کاتێک گەنجەکان ئیبن عومەریان بینی؛ بڵاو بوونەوە، عبد اللەی کوڕی عومەر ووتی: ئەمە چییە؟، نەفرەتی خواى گەورە لەوەى ئەم کارەی کردووە، وباسی ئەوەى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت. چونکە ئەو بوونەوەرە ئازاری پێدەگات کاتێک تیرەکە لە باڵی یان سینگی یان پشتی یان سەری دەدات؛ لەگەڵ ئەوەیشدا نامرێت، لەکاتێکدا دەتوانن سەری ببڕن وگۆشتەکەى بخۆن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت.