کاتێک پیاوێک لە سەفەرێکدا بەسەر ڕێگایەکدا دەڕۆیشت، زۆر تینووی بوو، بیرێکی دۆزیەوە ودابەزیە نێوی وئاوی خواردەوە، وتینوێتی نەما، کاتێک دەرچوو بینی سەگێک خۆڵی تەڕ دەخوات بەهۆی زۆری تینوێتیەوە؛ ئەمیش بۆئەوەى تەڕیەکانى نێو قوڕەکە بخواتەوە، پیاوەکە ووتی: والله ئەم سەگە تووشی تینوێتی بووە وەکو ئەوەى تووشی من بوو، پاشان پیاوەکە دابەزیە نێو بیرەکە، وخوفەکەى* پڕ کرد لە ئاو وبە دەمی هەڵیگرت هەتاوەکو بەرز بووەوە، وبە دەستەکانى دەهاتە سەرەوە، هەتاوەکو هاتە سەرەوەى بیرەکە، ئاوی دا بە سەگەکە، خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو وکردیە بەهەشتەوە. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەیەی باسکرد بۆ هاوەڵان، پرسیاریان لێی کرد، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە پاداشتمان دەستدەکەوێت بەهۆی ئاودان بە ئاژەڵەکان؟ فەرمووی: (في كل كبدٍ رطبةٍ أجر) واتە: (لە -لابردنی تینوێتی- هەموو بوونەوەرێکی خاوەن جگەر پاداشت هەیە)، چونکە جگەری تەڕ ئەگەر ئاو نەبێت وشک دەبێتەوە وئاژەڵەکە دەمرێت. ولە گێڕانەوەیەکدا: ئافرەتێکی زیناکەر لە بەنی ئیسرائیل سەگێکی بینی، بە دەوری بیرێکدا سووڕی دەخواردەوە لە تینوێتیدا، بەڵام نەیدەیتوانى بگاتە ئاوەکە؛ بۆیە خوفەکەى داکەند وئاوی دا بە سەگەکە؛ بەهۆی ئەم کردەوەیە خواى گەورە لێی خۆش بوو. *(خوف: وەکو گۆرەوى وایە لە پێست دروستدەکرێت)