پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەیەكی قودسیدا ڕوونیدەكاتەوە: خوای گەورە -عز وجل- باسی موشریك وكافرەكان دەكات كە ئەوان خودا بە درۆ دوزانن وبە كەموكورتی وعەیب وەسفی دەكەن، لەكاتێكدا مافی ئەوەیان نییە. بە درۆ دانانی الله، ئەوەیە كە دەڵێن: الله جارێكی تر زیندوویان ناكاتەوە لەپاش مردنیان هەروەكو چۆن یەكەمجار لە نەبوونەوە دروستی كردون، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەوەی بتوانێت لە نەبوونەوە بخوڵقێنێت، بێگومان بەتوانایە لەسەر دووبارە دروستكردنەوەیان ؛ بەڵكو ئاسانترە، ئەگەرچیش هەردوویان خوڵقاندن ودووبارە خوڵقاندنیان لای خوای گەورە یەكسانە، وخوای گەورە لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. جوێندانیان، ئەوەیە كە دەڵێن: خوای گەورە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەو تاكە بەهەموو كامڵیەك لە ناو وسیفەت وكردەوەكانی، وپاك وبێگەردە لە هەموو كەموكورتی وعەیبێك، وهەموو بوونەوەرەكان پێویستیان بە ئەوە، وئەو پێویستی بە هیچ یەكێك نییە، وباوكی هیچ یەكێك نەبووە، ومنداڵی كەس نەبووە، وهیچ هاوتا وهاوبەش وهاوشێوەیەكی نییە -سبحانه وتعالی-.