شکۆداری وخۆبەگەورەزانین دوو سیفەتن تایبەتن بە خواى گەورە کە هیچ بوونەوەرێک هاوبەشی وشەریکی خودا نین لەم سیفاتانەدا، هەروەکو چۆن پیاوێک ئیزار وچارۆکەی تایبەت بە خۆی هەیە وکەسی تر لەبەرى ناکات جگە لە خۆی، خواى گەورە ئەم دوو سیفەتەی تایبەت کردووە بە زاتى مەزنی خۆی، وئەم دوو سیفەتە تایبەتمەندییان ئەوەیە کە تەنها سیفەتی خواى گەورەن ونابێت هیچ کەسێک بانگەشەی بوونی ئەم دوو سیفەتە بکات لە خۆیدا یان بەم دوو سیفەتەوە بانگبکرێت لە لایەن خەڵکیەوە، ئەگەر هەرکەسێک بانگەشەی شکۆداری وخۆبەگەورەزانین بکات ئەوا لە ڕاستیدا ئەم کەسە بانگەشەی ئەوەى کردووە کە ڕکابەری خواى گەورە دەکات، وئەوەى ئەم بانگەشەیە بکات ئەوا بانگەشەی ڕکابەرایەتی خودا دەکات لە هێز ودەسەڵاتیدا، پەنا بە خودا، وخودا سزای ئەم جۆرە کەسانە دەدات.