لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە هەتاوەکو دەمرێت (یان دەکوژرێت)». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ بە زیندووێتی یان بە مردووێتیش ببەسترێتەوە وپاشان وەکو نیشانشکێن دابنرێت هەتاوەکو دەکوژرێت؛ یان ببەسترێتەوە بە ئەنقسەت هەتاوەکو دەمرێت، ئەمانە نەهی لێکراوە چونکە ئازاردانى ئاژەڵە.