لەم فەرموودەیە نەهی کردن وهەڕەشەی توند هاتووە لەسەر ئەوانەى کە دەموچاوی ئاژەڵ سمین* دەکەن وهەروەها نەهی کراوە لە لێدانى دەموچاو، زانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- ئەمانەیان بە تاوانى گەورە داناوە، وسەبارەت بە هۆکاری نەهی کردنەوە زانایان دەڵێن: دەموچاوە (ڕوو) ناسکە وناوەندی جوانیە لە مرۆڤدا، وئەندامەکانى ڕوو ناسکن وزۆرینەى درک کردن وهەستەکان بەم ئەندامانەن ولەوەیە بە سووکترین لێدان لە دەموچاو ئەم هەستانە نەمێنن ولەوەیە بە لێدانێکی سووک بشێوێندرێن وناشیرین ببن ئەمەش بە درێژایی تەمەنی مرۆڤەکە دەمێنێتەوە وناتوانێت دایبپۆشێت وەکو شوێنەکانی تری لاشە وهەرکاتێک دەموچاو لێی بدرێت دوور نابێت لە شێواندن وتێکچوون، وهەروەها مسوڵمان نەهی لێکراوە لە ئازاردانی ئاژەڵە بێ زیانەکان وبە تایبەتیش ئەگەر ئازاردانەکە بریتی بێت لە سمین وداخکردنی دەموچاوی ئاژەڵ کە زۆر ئازاردەرە وئەمیش زۆر جار وەکو نیشانە یان بۆ گاڵتە ئەنجامدەدرێت بۆ یاریکردن بە ئاژەڵەکان. *(سمین: واتا کونکردنی دەموچاو بۆ دروستکردنی نیشانە وخاڵ وزۆرجار لە ڕێگەى داخ کردنەوە دەبێت)