عبد اللەی كوری مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، هاوەڵان باڵندەیەكی حومڕەیان بینی، حومڕە جۆرێکە لە باڵندە، ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، ئەوان دوو بێچووەکەیان برد، باڵندە حومڕەکە باڵەکانى دەدا بەیەکدا لە ترسی ئەوەی بێچووەكانی لە دەستداوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: کێ ئەمەى دڵتەنگ كردووە وترساندوویەتی بە بردنی بێچووەكانی؟ پاشان فەرمانی كرد بێچووەكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە. پاشان گوندێكی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەمەی سووتاند؟ هەندێك لە هاوەڵان ووتیان: ئێمە. پێیانی فەرموو: نابێت هیچ کەسێک زیندەوەرێك سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر خوڵقێنەری ئاگر نەبێت.