ئەگەر مرۆڤ خوف* یان نەعل یان هەرشتێکی تر لە پێبکات کە پێی دادەپۆشێت، پاشان پێی نا بەسەر شتێکی پیس وناخاوێن، وبەردەوام بوو لە ڕێکردن بەو نەعلە یان خوفەوە پیسەوە لە شوێنێکی تری پاکدا، یان خۆی پاکی بکاتەوە بە هێنانى خۆڵی سەر خاکەکە بەسەر ئەو شتەى لە پێی کردووە؛ ئەوا پاک دەبنەوە ودروستە نوێژیان پێوە بکات. *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە لە پێست دروستدەکرێت)