ئەعرابیەک هەستا ومیزی کرد لە گۆشەیەکی نێو مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن بە دەست وزمانیان وهاواریان بە سەریدا کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبهێنن، کاتێک میزەکەى تەواو کرد، فەرمانی کر سەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر شوێنەواری میزەکەیدا، وبۆیانی ڕوونکردەوە کە ئەوان بانگخوازن بۆئەوەى کاروبارەکان ئاسان بکەن لەسەر خەڵکی و نەنێردراون بۆئەوەى کاروبارەکان قورس بکەن لەسەر خەڵکی ولە هیدایەت دووریان بخەنەوە.