ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ سەر ئەوانەى کە مەنجەڵ ودەفر وپەرداخ یان هەر کەرەستەیەکی تر خواردن وخواردنەوە بەکاردەهێنن کە بە ئاڵتون وزیو بۆیە کراوە وڕازێنراوەتەوە، وئەوەى ئەم تاوانە ئەنجام بدات ئەوا گوێی لە سزای دۆزەخ دەبێت لە ناو سکیدا کە دەنگێکی ترسێنەر ئەمیش بەهۆی خۆ چواندنی بە کافران وشانازی کردنەوە وشکاندنی دڵی هەژارەکان، وئیسلام مسوڵمان دەپارێزێت لە زیادەڕەوی کردن (ئیسراف کردن) ولادان بەرەو بێڕەوشتی وشتی پووچ، ولە حیکمەت وداناییش لە حەرامکردنیان ئەوەیە کە هەتا سەردەمێکی نزیک وەکو دراو بەکاردەهێنران بۆیە بەرکاهێنیان لە دروستکردن وبۆیە کردنی کەرەستەکانى خواردن وخواردنەوە لەخۆیدا زیانلێدانە لە جوڵەی بازرگانی، وپەکخستنی بەهای پێویستیەکانە بە بێ هەبوونی بەرژەوەندییەکی باش. وئەم نەهی کردنە لەم فەرموودەیە هەموو بەکارهێنانێکی تر دەگرێتەوە بۆ هەر سوودێکی تر، جگە لەوانە نەبێت کە شەریعەت ڕێگەی پێداوە وەکو خشڵی خۆڕازاندنەوە بۆ ئافرەتان.